پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له سێهه‌م یاری خۆیدا تیپی تۆپی باسكه‌ی تازه‌پیێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بۆ ئاستی لاوان به‌شداری خوله‌كه‌ی كردووه توانی له یاریه‌كی ماراسۆنی دا و به جیاوازی 11 سكۆر له تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی ئه‌كاد بباته‌وه .
ئه‌و یاریه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 9 ی 11 / 2019 ئه‌نجام دراو تێیداو تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 56 - 45 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان كۆنترۆڵی یارییه‌كه بكه‌ن و به ئه‌نجامی 19 - 8 سكۆر براوه بوون .
تایمی دووه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران به‌لاَم له كۆتایی ئه‌و تایمه یاریزانانی ئه‌كادی خاوه‌ن یاریگه به ئه‌نجامی 13 - 15 سكۆر براوه بوون .
ئه‌مه‌و تایمی سێهه‌م پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 10 - 8 سكۆر پێشكه‌وتن و دوا تایمیش هه‌ردوو تیم به 14 سكۆر یه‌كسان بوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش له كۆتایی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنێت .