پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به كۆتاهاتنی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان و به بردنه‌وه‌ی له لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ به‌رز كرده‌وه و خۆی گه‌یانده پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .
ئه‌مه‌و یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا دوو بردنه‌وه و یه‌ك یه‌كسان بوونی هه‌یه‌و شه‌ش گۆڵی تۆمار كردووه و یه‌ك گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .