پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كیان له خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست هێناو له‌م هه‌فته‌یه‌شدا و له یاری لوتكه لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریان برده‌وه .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و تا كۆتایی ئه‌نجام به خاوێنی مایه‌وه ، گێمی دووه‌م گۆڕانكاریه‌كانی ڕاهێنه‌ری لاوانی پێشمه‌رگه گڕوتینی دا به شێوازی یاریكردنی یاریزانانی پیێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و له خوله‌كی 54 یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاری ئه‌نوه‌ر توانی گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 7 خاڵ له سێ یاری دا .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه پێنج یاری تر ئه‌نجام دران و ئه‌نجامی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :