پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان به به‌شداری تیپی باسكه‌ی پێنج یانه ، خولی باسكه‌ی كوڕانی بۆ ئاستی لاوان له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد ده‌ست پێكرد ، له یه‌كه‌م یاری خۆیدا تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌شداره ڕوبه‌ڕوی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بونه‌وه و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی 48 - 29 سكۆر براوه بوون .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 11 - 2 سكۆر براوه بوو هه‌روه‌ك گێمی دووه‌م به 14 - 9 سكۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆتاهات و گێمه‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش به 13 - 7 و 10 - 11 به كۆتاهاتن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م دوو خاڵ مسۆگه‌ر بكات .