پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و له ڕۆژانی 7 تا 11 ی 11 / 2019 یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات ، خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ده‌ربه‌ندیخان ، زاخۆ ، ئاسۆ و ئه‌كاد ) به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك به شێوه‌ی خولی یه‌ك قۆناغ ده‌بێت .
ئه‌مه‌و تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له خوله‌كه به‌شداره‌و كامه‌ران محه‌مه‌دی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه به تیپێكی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌شداری خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ده‌كات و هیواداریشن بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و بڕیاره یه‌كه‌م یاری خوله‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 7 / 11 / 2019 ده‌ست پێبكات و دوا یاریشی له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 11 / 11 / 2019 ده‌بێت و ته‌واوی یاریه‌كانی خوله‌كه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد ده‌بن .