پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ریمۆنتادای بەرسەر یانەی ئینتەرمیلاندا كرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێی بردەوە .
لە یارییەكانی جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ولە یاریگای سیگناڵ ئیدیوناپارك و لە كۆمەڵەی شەشەم یانەی بوروسیادۆرتمۆند میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی كرد.
لە تایمی یەكەمدا ئینتەر باڵادەستی خۆی پیشانداو توانی دوو گۆڵ لە خولەكەكانی پێنج و 40 لە رێگەی هەریەكە لە لاوتارۆ مارتینێز و ماتیاس فیچینۆوە تۆماربكات ، تایمی دووەم دۆرتمۆند توانی ریمۆنتادا ئەنجام بدات و سێ گۆڵی لە ئینتەر تۆماركرد، بە جۆرێك لە خولەكی 51 ئەشرەف حەكیمی گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و لەخولەكی 64 جولیان براندت گۆڵی دووە ویەكسانی بۆ دۆرتمۆند تۆماركردەوەو لەخولەكی 77یشدا جارێكی دیكە حەكیمی سەردانی تۆڕی گۆڵی ئینتەری كردەوەو گۆڵی دووەمی خۆی وسێیەمی یانەكەی تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی دۆرتمۆند بووە حەوت خاڵ ولە پلەی دووەمدایە لە دوای بەرشەلۆنەوە خاڵەكانی ئینتەریش لە چوار خاڵدا وەستاو لە پلەی سیێەمدایە .