‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی دوو خاڵی لەدەستدا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی نەیتوانی لە یانەی سلاڤیابراگ بباتەوەو هەردوو یانە بێ گۆڵ و بە یەكسانی خاڵی یارییەكەیان دابەشكرد . 

لە یاریگای كامپنۆ و لە میانەی چوارەمین یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە كۆمەڵەی شەشەم بەرشەلۆنە میوانداری یانەی سلاڤیابراگی چیكی كرد .

تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ و بە خاوێنی كۆتاییهات ، تایمی دووەمیش ئەگەرچی بەرشەلۆنە هێرشەكانی لەسەر گۆڵی یانەی میوان چڕكردەوە و یانەی میوانیش ناوبەناو هێرشی مەترسیداریان دەبردە سەر گۆڵی بەرشەلۆنە ، بەڵام بێ سود بوو هیچ تیپێكیان نەگەیشتنە گۆڵی یەكتر ویارییەكە چۆن دەستی پێكرد هەر بەوشێوەیەش كۆتاییهات و هەردوو تیپ بووە خاوەنی خاڵێكی یارییەكە .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە هەشت خاڵ ولە پێشەنگدایەو یانەی سلاڤیابراگیش خاوەنی دوو خاڵە .



AM:08:37:06/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1519 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌