پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری 48 هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی جیهان و له شاری جرومی ولاَتی توركیا و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نیتا پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئۆڵۆمپیادی جیهان ئه‌نجام درا .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م پاڵه‌وانێتیه و له نێو ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان پله‌ی 36 هه‌مینی به‌ده‌ست هێنا و زۆرترین ئه‌نجام و خاڵیش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه به‌ده‌ستی هێنا ئه‌حمه‌د جه‌زایی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو كه توانی له كۆی نۆ یاری 5 سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یه‌كسان بوون مسۆگه‌ر بكات و به‌وه‌ش 5,5 خاڵی كۆكرده‌وه .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ر باینجان به پله‌ی یه‌كه‌م هات و پله‌ی دووه‌میش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان بوو ، پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی بیلا ڕوسیا بوو .