پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 7 و 8 ی 11 / 2019 و له‌سه‌ر تراكه‌كانی یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچانی تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه بچێت و تێیداو كوڕ و كچه پێشمه‌رگه‌كان به ژماریه‌كی قورس به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا شه‌مام شوانی ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تییپه‌كانمان هه‌رده‌م له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دایه و ده‌مانه‌وێت له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بین بۆ شكاندنی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ، شه‌مام ووتیشی ، كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه به چوار تیم به‌شداری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كچان بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان و بۆ هه‌مان شێوه كوڕانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و دوو ئاسته به‌شدار ده‌بن .
خاتوو شه‌مامی ڕاهێنه‌ری كچه پێشمه‌رگه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زیاتر له 25 یاریزانی كچان و به هه‌مان شێوه هه‌مان ژماره‌ی كوڕان تراكه‌كانی یاریگه‌ی زانكۆ بۆ به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجامه‌كان پر جۆش و خرۆش ده‌كه‌ن .