پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و له نێو هۆڵه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سلێمانی ، یاریه‌كانی پالاَوتنی خولی باله‌ی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان ده‌ستی پێكرد .
یاریه‌كانی خوله‌كه به شێوه‌ی كراوه‌یه و 18 تیپی باله‌ی یانه‌كانی سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری تێیدا به‌شدارن و دابه‌شی سه‌ر چوار گروپ كراون .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 3 شه‌ممه 5 / 11 / 2019 یاریه‌كانی خوله‌كه له گروپه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ڕێوه چوون و تێیداو له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری ئه‌نجام دران كه ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون .
هاوكاری × بابان 3- 0
خانه‌قین × په‌یام 0-3
هه‌روه‌ك له هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی سێ یاری به‌ڕێوه چوو كه ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :
دووكان × ده‌روازه 1 - 3
بازیان × چه‌م چه‌ماڵ 3 - 2
كفری × ڕزگاری 1-3