ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما داببه‌زێت و جلوبه‌رگی پێویستت نه‌پۆشیبێت ئه‌وه ئاساییه هه‌ست به سه‌رما بكه‌یت، به‌ڵام هه‌ندێكجار دۆخه‌كه زۆر ئاساییه و مرۆڤ هه‌ست به سه‌رما ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر .هەرێم کریم
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرەئه‌و هۆكارانه باس ده‌كات كه واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به سه‌رمات بكات.
1- دابەزینی شەکرەی خوێن Hypoglycemia :
بەتایبەتی لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە یاخود لەکاتی برسێتی زۆر و بەڕۆژووبووندا.
2- کەمخوێنی Anemia : کە بەھۆی مادەی ئاسنەوە بەربڵاوترینیانە.
3- نەخۆشی غودە Hypothyroidism : بەتایبەت غودەی پەریزادەی تەمەڵ.
4- فشار و تەنگژەی دەروونی بەردەوام Stress.
5- گیران و تەسکبوونەوەی بۆریەکانی خوێن Peripheral vascular disease.
6- دابەزینی پەستانی خوێن Hypotension.
7-ڕەگەزی مێ Gender : چونکی زیندەچالاکی بنەڕەتی لە پیاواندا بەرزترە بەراورد بە ئافرەتان.
8- کەمکێشی (زەعیفی) Underweight : لەو کەسانەی BMI کەمترە لە (١٨.٤).