پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له چوارچێوه‌ی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان ئه‌نجام دا و خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانیشی بۆ هه‌رچواركۆمه‌ڵه‌ی دابه‌ش كرا‌و ئاشكرا كرد كه یاریه‌كانی له هۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سلێمانی و له ڕۆژانی 5 تا 10 / 11 / 2019 به‌ڕێوه ده‌چن .
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ژده یانه به‌شداره و دابه‌شی سه‌ر چوار گروپ كراون كه یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كان له پێنج تیپ خۆی ده‌بینێته‌وه و گروپه‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش له چوار تیپ پێك دێن و بڕیاره له گروپێكیش دوو تیپ سه‌ركه‌وتن بۆ ڕیزی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان مسۆگه‌ر بكات .
خشته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بن :