پێشمه‌رگه سپۆرت -
سیرجیۆ كاتانیچی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به كۆتاهێنا و هه‌روه‌ك لیستی ناوی یاریزانانی بانگێشت كراوی بۆ یاریه‌كانیانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و به‌حرێن ئاشكرا كرد .
یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی پالاَوتنه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ و جامی ئاسیایی 2023 ی ولاَتی چینه ، بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕۆژانی 14 و 19 ی ئه‌م مانگه یاریه‌كانی ئه‌نجام بدات و له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سره میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و به‌حرێن ده‌كات ئه‌وه‌ش له جه‌وله‌ی چواره‌م و پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می پالاَوتنه‌كانی ولاَتانی ئاسیا دا .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه بۆ ئه‌م یاریانه‌ی داهاتووی كاتانێچی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ریه‌ك له یاریزانان جه‌ستن میرام و ئه‌حمه‌د یاسین و ژیلوان حه‌مه‌دی بانگێشت نه‌كردووه .
له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خاوه‌ن حه‌وت خاڵه و له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می پالاَوتنه‌كاندا دێت و به جیاوازی گۆڵ له پێش هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن دێت كه له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیه و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران - یش پله‌ی سێهه‌می به 6 خاڵ گرتووه .