پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 7 و 8 / 11 ی 2019 شاری سلێمانی و تراكی یاریگه‌ی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاسته‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان له خۆده‌گرێت ، ئه‌مه‌و یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه و هه‌روه‌ك خشته‌ی یاریه‌كانی هه‌ردوو ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به یاری 400 م به‌ربه‌ستی كوڕان ده‌ست پێده‌كات و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 8 ی 11 / 2019 به یاری 4 × 400 م پۆسته‌ی كچان به كۆتادێت .
خشته‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به‌م شێوه ده‌بێت :