پێشمهرگه سپۆرت -
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە ڕێكەوتن لەگەڵ كۆڤاج گرێبەستی ئەو راهێنەرەیان هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە یانەی بایرن میونخ پاش گفتووگۆی لەگەڵ كۆڤاجی راهێنەر گرێبەستی ئەو راهێنەرەی هەڵوەشاندەوە .
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا یانەی بایرن میونخ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە و لە كۆتا یاریشدا لە بۆندزلیگا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە ئینتراخت فرانكفۆرت دۆڕا.
رۆژنامەی بێڵدیش ئاماژەی بەوەكردووە كە نزیكترین شوێنگرەوەش بۆ كۆڤاج ماسیملیان ئەلگیرییە