پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان و سكرتێر و سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و نوێنه‌ری هه‌ژده یانه‌ی به‌شدار ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خولی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی خولی باله‌ی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، كۆبونه‌وه‌كه له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی ئه‌نجام درا و تێیداو دوایی ڕاوێژكردن له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی خوله‌كه بڕیار درا كه یانه‌كانی به‌شداری كه بریتین له 18 یانه دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ی جیاواز بكرێن و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی له ڕۆژی سێ شه‌ممه 5 / 11 / 2019 و له نێو هۆڵه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سلێمانی به‌ڕێوه بچن .
ئه‌مه‌و یانه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بریتی ده‌بن له ( هاوكاری ، بابان ، خانه‌قین ، شه‌هیدان ، په‌یام ) و هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بریتی ده‌بن له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( ده‌روازه ، دووكان ، چه‌م چه‌ماڵ ، بازیان ، قه‌لاَدزێ ) كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌میی تیپه‌كانیش پێك دێن له ( پێنجوێن ، شێروانه ، كفری و ڕزگاری ) و كۆمه‌ڵه‌ی وچواره‌م له یانه‌كانی ( قه‌ره‌داغ ، سیروانی شاره‌زوور ، ده‌ربه‌ندیخان و چوار قوڕنه ) خۆی ده‌بینێته‌وه .
هه‌روه‌ك بڕیاره له هه‌ركۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیپ سه‌ربكه‌وێت و هه‌شت تیپی كۆمه‌ڵه‌ی 18 یانه‌ی به‌شداری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌گه‌نه ڕیزی پله یه‌كی كوردستان .
به هه‌مان شێوه له یانه‌كانی شاری هه‌ولێر ، دهۆك و كه‌ركوك -یش هه‌شت تیپ ده‌گه‌نه ڕیزی پله یه‌كی خولی باله‌ی كوردستان .