پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- له تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان، هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێ سێ یاریزانی ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یاری پێ بكات، به مه‌رجێك دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2- له‌سه‌ر راسپارده‌ی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، به هۆی هه‌ڵه‌یان له یارییه‌كاندا بڕیاردرا به راگرتنی ئه‌م ناوبژیوانانه‌ی خواره‌وه:
أ- ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ـ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له یاری نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان بۆ دوو یاری.
ب- كارزان فه‌یسه‌ڵ ـ یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان له یاری نێوان برایه‌تی و هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یاری.
ت- سه‌باح حه‌مه‌ڕه‌زا ـ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له یاری نێوان دهۆك و سۆران له خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یاری.
پ- به‌رهه‌م مه‌حموود ـ ناوبژیوانی چواره‌م له یاری نێوان نه‌ورۆز و زاخۆ له خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ یه ك یاری، ئه‌مه‌یش به هۆی ده‌ركردنی یاریزانێكی یانه‌ی نه‌ورۆز به كارتی سوور و دواتر گه‌ڕاوه‌نه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه.
3- راگرتنی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان (له‌بیب حه‌بیب) بۆ یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش به هۆی ده‌رچوون له رێنماییه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی یارییه‌كه.
4- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان، پێویسته بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر بوونی باج و ناسنامه‌ی (ستافی هونه‌ری، كارگێرییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی) وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ركه‌سێك به بێ بوونی باج یان ناسنامه له نێو یاریگه بێت ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن.
5- خولی ناوبژیوانانی كوردستان و عێراق له شاری كه‌ركووك، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كراوه‌ته‌وه، به پێی رێنماییه‌كانی لقی پارێزگه‌كان له په‌ڕاوی 2019/2020 ـی یه‌كێتییه‌كه‌مان بڕگه‌ی (أ)، له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كار به بڕوانامه‌ی ئه‌م خوله ناكرێت و باوه‌ڕپێكراو نییه.