پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی خولی پالاَوتن بۆ دیاری كردنی یانه‌كانی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا له هه‌فته‌ی ئاینده یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه بریتین له 18 یانه ده‌ست پێبكات .
سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكی خوله‌كه فیكره‌ت خه‌سره‌و ڕه‌شیدی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتیه‌كه‌مان پاش كۆبونه‌وه‌ی خۆی بڕیاری دا كه یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری ئه‌و هه‌ژده یانه‌یه‌ی ناویان هاتووه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 / 11 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له شاری سلێمانی ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه .
ناوبراو ووتیشی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو 5 / 11 / 2019 یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكه‌ین .
ئه‌مه‌و جێگه‌ی باسه یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بریتین له یانه‌كانی ( چوار قوڕنه ، ده‌روازه ، په‌یام ، بازیان ، ده‌ربه‌ندیخان ، ڕزگاری ، چه‌م چه‌ماڵ ، خانه‌قین ، دووكان ، شێروانه ، قه‌لاَدزێ ، هاوكاری خورماتوو ، قه‌ره‌داخ ، كفری ، سیروانی شاره‌زوور ، شه‌هیدان ، پێنجوێن ، بابان ).