ئه‌حمه‌د جه‌زا دوو بردنه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌ده‌ست هێنا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌به‌شداری‌ 48 هه‌ڵبژارده‌ و له‌ شاری‌ جرومی‌ ولاَتی‌ توركیا پاڵه‌وانێتی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ جیهان ده‌ستی‌ پێكرد .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌ پێنج یاریزان له‌ نێو كێبڕكێكانی‌ دایه‌و له‌ دوو یاری‌ جیاوازی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقیشدا ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ پاڵه‌وانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیدا ئه‌حمه‌د توانی‌ سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر یاریزانێكی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئایسله‌ندا به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك له‌ دووه‌م یاری‌ خۆشیدا دووباره‌ یاریزانه‌ لاوه‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یاریزانێكی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تایله‌ندی‌ برده‌وه‌.




PM:11:02:30/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 1922 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌