ته‌ندروستی -
له ڕووی زانستیه‌وه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ساوه‌ر له برنج باشتره، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی سووده‌كانی ساوه‌ر باس ده‌كات له‌چاو برنجدا ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش واتلێبكات ساوه‌ر زیاتر له ژه‌مه‌كانتدا بخۆیت.
۱۰۰ گم له برنج و ساوه‌ر :
ــ بڕی (٤ گرامم ) پڕۆتینی تێدایه : ساوه‌ر ( ٦ گرام ) .
ــ بڕی ( 0.6 گرام ) ڕیشاڵی تێدایه : ساوه‌ر ( ۸ گرام ).
ــ بڕی ( ۲ مکگم ) فۆلید ئه‌سیدی تێدایه : ساوه‌ر ( ۱٤ مکگم ) .
ـــ بڕی ( 0.21 گرام ) له چه‌وریه به‌سووده‌کانی تێدایه : ساوه‌ر ( 0.60 گرام ) .
ـــ ڕێژه‌ی (شه‌كر ) له برنج دا به‌رزتره ؛ بۆیه ساوه‌ر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی شه‌کره له نه‌خۆشی شه‌کره و ڕێگه گرتن لێی و له کاتی ڕێجیم و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی و خۆپاراستن له زۆری کێش به سوودتره.