چل و هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌ - ئه‌حمه‌د جه‌زا بۆ ئه‌نجام یاری‌ ده‌كه‌ین




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ شاری‌ جرومی‌ ولاَتی‌ توركیا و له‌ هۆڵی‌ هۆتێل ئه‌نیتا و به‌به‌شداری‌ شل و هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ی‌ ولاَتانی‌ جیهان پاڵه‌وانێتی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ جیهان ده‌ستی‌ پێكرد .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم به‌شداری‌ كردووه‌ و یه‌كێك له‌ پیشه‌گه‌ره‌ ئاست به‌رزه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقیش ئه‌حمه‌د جه‌زای‌ كوڕه‌ لاوی‌ پاڵه‌وانه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و به‌شداری‌ هه‌ڵبژارده‌كان و ئاماده‌كاری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق تێیدا ئه‌حمه‌د جه‌زا یاریزانی‌ تیپی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ كردووه‌و بۆ ئه‌نجام ده‌چنه‌ نێو كێبڕكێكانی‌ .

ئه‌حمه‌د ووتیشی‌ به‌ سه‌دان یاریزانی‌ ئاست به‌رز له‌ كێبڕكێی‌ به‌هێزدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجام و میدالیاو ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌ كه‌ زۆرێك له‌ ولاَته‌كانی‌ به‌شدار به‌ دوو تیم به‌شداریان كردووه‌ .



PM:03:30:29/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌