پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ژێر ناوی ( پاك و خاوێنی ژینگه بۆ ته‌ندروستی هه‌مووان گرنگه) ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تێكی خاوێن كردنه‌وه‌ی بۆ چوار ده‌وری باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا .
له‌و هه‌ڵمه‌تی خاوێن كردنه‌وه‌یه‌دا كه ته‌واوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان به‌شدار بوون و وێنایه‌كی جوانی پاك و خاوێنیان بۆ یانه‌كه‌یان پیشان دا .
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌شیان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری به‌شی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌كه‌مان ماڵی دووه‌می هه‌مووانه و هه‌ربۆیه به گرنگی ده‌زانین سروشتێكی جوان و پاك و خاوێن نیشان بده‌ین ئه‌وه‌ش له پێناو ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌مووان ، ئه‌رسه‌لان ووتیشی ئه‌مه ده‌كه‌ینه نه‌ریتێكی به‌رده‌وام و وه‌ك به‌شی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام هه‌وڵی پاك ڕاگرتنی ژینگه‌ی یانه‌كه‌مان ده‌ده‌ین .