ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان كلاسیكۆی لە مارسیلیا بردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی پاریس سانجێرمان بە چوار گۆڵی بێ وەڵام  یاری كلاسیكۆی فەڕەنسای لە یانەی مارسیلیای بردەوە.

لە یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی یانەكانی فەڕەنسا یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مارسیلیا كرد لە كلاسیكۆی فەڕەنسا ولە یارییەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانە پاریسییەكە كۆتاییهات.

گۆڵەكانی پاریس سانجێرمان دوانیان ئیكاردی و دوو گۆڵەكەی تریش مباپێ تۆماری كرد . 

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پاریس سانجێرمان بووە 27 خاڵ وسەرووریزبەندی خولەكەی گرتووە و یانەی مارسیلیاش خاوەنی 16 خاڵە ولە پلەی حەوتەمدایە .



PM:04:39:28/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌