پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدات .
یاریه‌كانی ئه‌و خوله به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی پێنج یانه‌ی كوردستان ده‌بێت كه بریتی ده‌بن له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، دهۆك ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد ، ئاسۆ ) .
له باره‌ی ئه‌نجام دانی خوله‌كه‌ش كامه‌ران محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان خوله‌كه ئه‌نجام ده‌دات و پێنج تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن ، كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 7 / 11 تا 10 / 11 / 2019 و له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامی ده‌بێت و شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه‌ش به یه‌ك قۆناغی و به شێوه‌ی خول ده‌بێت .
ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له خوله‌كه ده‌كات و بۆ ئه‌نجامیش به‌و تیپه‌وه به‌شدارده‌بن .