پێشمه‌رگه سپۆرت -
له یارییه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خول پله دووی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا ناوبژیوانی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بوخوم وهۆلێستین كیل لێدانێكی سزای سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌گرێت له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بوخوم ، كه به‌سه‌یرترین لێدانی سزا له مێژوودا هه‌ژمار ده‌كرێت.
له یاری نێوان هۆلستێن كیل و بوخۆمدا، سیلڤه‌ر گانفۆلا مبۆسیی یاریزانی بوخۆم له هێرشێكدا بۆ سه‌ر گۆڵی هۆلستێن كیل تۆپه‌كه‌ی دوور له گۆڵ هاوێشت، كه ئه‌وكات چه‌ند یاریزانێكی یه‌ده‌گی یانه‌ی به‌رامبه‌ر بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه له پشت گۆڵه‌كه بوون و به‌ر له‌وه‌ی تۆپه‌كه بچێته ده‌ره‌وه، یه‌كێك له‌و یاریزانانه كه مایكل ئیبره‌ڤین بوو، به قاچی تۆپه‌كه‌ی وه‌ستاند، لێره‌دا رووداوێكی سه‌یر روویدا و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بوخۆم هه‌ژماركرد.
له كۆتایشدا ئه‌نجامی یارییه‌كه 2-1 كۆتاییهات له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هۆلیستن كیل