‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بێ رۆناڵدۆ نه‌یبرده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس دوو خاڵی‌ گرنگی‌ له‌ده‌ستدا وله‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لیچی‌ به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ربوو . 

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 10ی‌ خولی‌ ئیتاڵی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ میوانی‌ لیچی‌ ویارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتاییهات . 

گۆڵه‌كه‌ی‌ یۆڤانتۆس دیبالا تۆماری‌ كرد وگۆڵه‌كه‌ی‌ لیچیش مانكۆسۆ تۆماری‌ كرد  و هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش به‌ لێدانی‌ سزا بوو.
به‌و ئه‌نجامه‌ خاڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ 23 خاڵ وبه‌ كاتی‌ له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌.



PM:10:00:26/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌