پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆماركرد و به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند هێنا .
له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بروسیادۆرتمۆندی كرد و یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی كوڕانی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی كۆتاببهات .
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان لاوتارۆ مارتینێزو كاندرێڤا تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان بووه چواتر خاڵ وپله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌ی گرتووه و یانه‌ی دۆرتمۆندیش چوار خاڵی هه‌یه‌و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێهمدایه .