‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ زه‌حمه‌ت له‌ سلاڤیا براگی‌ برده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ دوو گۆڵ یه‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ سلاڤیا براگی‌ چیكی‌ برده‌وه‌ . 

له‌ جه‌وله‌ی‌ سێیه‌می‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا وله‌ گروپی‌ شه‌شه‌مدا به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ میوانی‌ سلاڤیا براگی‌ چیكی‌ و یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ سودی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات .

گۆڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌  مێسی‌ وئۆلاینكا به‌ هه‌ڵه‌ تۆماریان كرد  وتاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ سلاڤیا براگیش یان بۆرێل خاوه‌نی‌ بوو .

 به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ حه‌وت خاڵ و له‌ پێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌یدایه‌و سلاڤیا براگیش خاوه‌نی‌ ته‌نها یه‌ك خاڵه‌ .



PM:03:15:24/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 1435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌