پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان له ولاَتی توركیا و له به‌ررواری 28 / 10 تا 6 / 11 / 2019 پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئۆڵۆمپیادی جیهان به‌ڕێوه ده‌بات و تێیداو له‌و پاڵه‌وانێتیه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێنج یاریزانی كوڕان و له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری یاریزانی لاو ئه‌حمه‌د جه‌زا له به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پیێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه و هه‌روه‌ك به‌رده‌وام به دیاری ده‌كه‌ون یاریزانانی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێز ده‌كه‌ن و له نێو ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ده‌چێته نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌حمه‌د جه‌زا بۆ ته‌مه‌ن خوار 16 ساڵ به‌شداری ده‌كات .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌حمه‌د جه‌زا یه‌كێكه له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كان و چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی پرشنگداری لێده‌كرێت بۆ به‌ره‌و پێش چوون و به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ئه‌نجام له پاڵه‌وانێتیه‌كان دا .