پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان ، رۆژی هه‌ینی 25 ی 10 ی 2019 ، پاله‌وانێتی پایسكل سواری یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بۆ پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌ده‌چێت
پاله‌وانێتیه‌كه له‌رێگای شێخ توڕاب له‌هه‌ولێركاتژمێر 9:30 ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی 25 ی 10 ی 2019 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ، كاتژمێر 11:00 ی به‌یانی هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر ئاستی كچان پاله‌وانێتیه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت
كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 24 ی 10 ی 2019 ، له‌هۆڵی چاڵاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی هه‌ولێر یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی به‌شداربووی پاله‌وانێتیه‌كه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ورده‌كاری به‌رێوه‌چوونی رۆژی پاله‌وانێتیه‌كه
رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ده‌توانن رۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 3 ی ئێواره له‌هۆڵی وه‌رزشی و دێده‌وانی هه‌ولێر ئاماده‌بن له‌سه‌ر ورده‌كاری به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتیه‌كه و لێدوان له‌به‌رپرسانی یه‌كێـتی پایسكل سواری كوردستان و نوێنه‌رانی یانه‌كانی به‌شداربووی پاله‌وانێتیه‌كه ...
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان