پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆماركرد وبه گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای برده‌وه .
له سێیه‌م یاری خۆیدا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه میوانی گه‌ڵه‌ته سه‌رای و یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له سودی ریاڵ مه‌درید كۆتاییهات .
تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆنی كروس له خوله‌كی 18 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ریاڵ بووه چوار خاڵ و له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا .
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانه‌ی پاریس سانجێرمان به پێنج گۆڵ له كلوپ بروجی برده‌وه‌و وگۆڵه‌كانیش سیانیان مباپێ ودووانه‌كه‌ی تریش ئیكاردی تۆماری كرد .
پاریس له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا به نۆ خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه .