پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له پۆسته‌كه‌یدا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و ریاڵ مه‌دریدش دوو راهێنه‌ری دیاری كردووه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شاهانه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له جۆزێ مۆرینهۆ و ماسیملیانۆ ئه‌لیگری راهێنه‌ری پێشووی یۆڤانتۆس ده‌كات بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی زیدان .
راپۆرتە رۆژنامەوانییه‌كانی ئیسپانیا بە گرنگییەوە باسی ئەم بابەتە دەکەن و رەخنە لە زیدان دەگرن، کە بە باشترین یاریزانەکانی یاریی ناکات و ریال مەدریدیش ئەو یاریزانە یەدەگانەی نییە کە لە تایمی دووەمدا بتوانن ئەنجامی یارییەکان بگۆڕن.