سەرۆكی یانەی برایەتی بووە پاڵەوانی كلاسیكۆی دێرینەكانی تۆپی سەرمێز



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

ئەگەرچی پێشتر قەلەندەر نەسڕەدین یاریزانێكی دیاری تۆپی سەرمێزی كوردستان بوو،لەچەندین پالەوانیەتی ئەنجامی گرنگی بۆ كوردستان وهەولێر بەدەست هێناوە،بەو هۆیە و پڕ لەگیانی وەرزشی وخۆشەویستی بۆ یاری تۆپی سەرمێز،رۆژی هەینی رێكەوتی 18-10-2019 لەشاری هەولێر یەكێـتی تۆپی سەرمێزی لقی هەولێر پاڵەوانیەتی یاریزانە دێرینەكانی تۆپی سەرمێزی هەولێری رێكخست.

دوای كێبڕكێیەكی بەهێز وبەبەشداری چەندین یاریزانی دێرینی تۆپی سەرمێزی هەولێر،هەردوو یاریزانی دێرینی تۆپی سەرمێزی هەولێر (قەلەندەر نەسڕەدین وهاشم ڕسول) گەشتنە یاری كۆتایی،لەیاری كۆتایش كە بە یاری كلاسیكۆی تۆپی سەرمێزی هەولێر ناسراوە،چاوەڕوان دەكرا یارییەكە بۆ تایمە زیادكراوەكان بڕوات،بەڵام ئەزموون ولێهاتووی یاریزانی دێرین قەلەندەر نەسڕەدین توانی زۆر بەئاسانی بەئەنجامی (3-0) لەیاریزانی دێرینی شاری هەولێر هاشم ڕەسوڵ بباتەوە،هاوكات یاریزان قەلەندەر نەسڕەدین سەرۆكی یانەی وەرزشی برایەتیشە.


PM:02:41:20/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌