پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بردنه‌وه‌یه‌كی باشی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی تۆماركرد و به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له ئیباری برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا وله‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی ئیبار ویارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه گریزمان ومێسی وسوارێز تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 19 خاڵ وبه كاتی چووه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی .