سێ نیشانه‌ له‌سه‌ر ڕوخسارت ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌می ڤیتامین B12




ته‌ندروستی‌ - 

كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڤیتامین B12  له‌ له‌شدا هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین نیشانه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ ده‌ربكه‌وێت، هه‌ركات هه‌ستت به‌م حاڵه‌تانه‌ كرد باشتر وایه‌ پشتگوێی نه‌خه‌یت .

ڤیتامین B12  ده‌ماره‌ خانه‌ و خانه‌كانی خوێن ده‌پارێزێت و جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ له‌ئه‌ستۆیدایه‌ له‌ كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ سێ نیشانه‌ی‌ سه‌ره‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش:

1- زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست:
كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڤیتامین B12 واده‌كات ژماره‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێن كه‌م ببێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر پێستدا بڵاوبۆته‌وه‌.

2- دروستبوونی په‌ڵه‌ی‌ زه‌رد له‌سه‌ر پێست:
ئه‌مه‌ نیشانه‌ی‌ كه‌می ڤیتامین B12 یان نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ره‌ و له‌كاتی هه‌ستكردن پێی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی پێویستت بۆ ئه‌نجامبدرێت.

3-په‌ڵه‌ی‌ سپی:
كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڤیتامین B12 ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی میلانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌ڵه‌ی‌ سپی له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت.

ڤیتامین B12 به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ناو به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵیه‌كان و ماسی تونا و سالمۆن هه‌یه‌.


PM:09:13:18/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌