پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له ئێستادا تیپه‌كه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كانی یانه‌كه‌یان كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م گرنگی به یاری باسكه داوه و هه‌ربۆیه توانیومانه له ماوه‌ی سالاَنی ڕابردوو بناغه‌یه‌كی به‌هێز له یاریزانی باسكه له یانه‌كه‌مان دروست بكه‌ین .
كامه‌ران ووتیشی به‌رده‌وام فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌كه‌مان و تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له پێش واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كان ئاماده‌بین .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له خولی لاوانی كوردستان و ئاماده‌كاری یاریزانانی تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه زانیار كه‌ریم خه‌لیلیان ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان بۆ ئه‌نجام له خوله‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ربۆیه له ئێستادا تیپێكی تۆكمه‌یان پێك هێناوه كه له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌ن تازه‌پێگه‌یشتوون و به‌لاَم ده‌توانن متمانه‌یان پێ بكه‌ن و هه‌ربۆیه به‌و تیپه به‌شداری له خولی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ن.
زانیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به فه‌رمی و له‌لایه‌ن یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان ڕاگه‌یاندراوه كه خولی لاوانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ربۆیه ئه‌مان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ن .