پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌ڕتره‌نجی عێراق به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی شه‌تڕه‌نجی خانزاد و له شاری هه‌ولێر كۆتایی به یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی قۆناغی پێش كۆتایی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق هێنا كه زیاتر له 50 یاریزان تێیدا به‌شدار بوون .
له‌و قۆناغه‌دا ململانێی یاریزانان بۆ گه‌یشتن به یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی به‌هێز بوون و تێیداو دوایی كێبڕكێیه‌كی یاریزانان له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا سه‌رئه‌نجام هه‌ریه‌ك له یاریزانانی پێشمه‌رگه ( ئاكار عه‌لی ساڵح و ئاریان عه‌لی ئیحسان ) توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی .
به گه‌یشتنی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ قۆناغی كۆتایی و به‌وه‌ش تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ململانێكانی قۆناغی كۆتایدا به پێنج یاریزان ده‌چێته‌وه نێو كێبڕكێكان كه بریتی ده‌بن له یاریزانان
( زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی ساڵح ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ، ڕه‌وه‌ند حامید و ئاریان عه‌لی ئیحسان ) .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه له نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق دا و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت / ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام له نێو كێبڕكێكان و پاڵه‌وانێتیكان به ئاستێكی به‌رز ده‌بینرێن و به‌و ئه‌نجامانه‌ش زۆرینه‌ی یاریزانانی تیپه‌كه‌مان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دان .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل پیرۆزبایی له هه‌ر پێنج یاریزانی ناوبراو كردوو هیوایی سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی بۆ خواستن .