ڤیدیۆ.. ئیسپانیا له‌ خوله‌كی‌ 92 گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ له‌ سوید كرد وگه‌یشته‌ یۆرۆ




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانی‌ به‌ به‌رامبه‌بونی‌ له‌گه‌ڵ سوید گه‌یشته‌ یۆرۆی‌ 2020 .

له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ یۆرۆی‌ 2020 و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شه‌شه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید میوانداری‌ ئیسپانیای‌ كرد . یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتاییهات . 

له‌ خوله‌كانی‌ 50 ماركۆس بێرگ گۆڵێكی‌ بۆ سوید تۆماركرد ، به‌ڵام له‌ خوله‌كی‌ 92 مۆرینهۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ ئیسپانیا یه‌كسانكرده‌وه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش ئیسپانیا گه‌یشته‌ یۆرۆی‌ 2020 .



PM:03:47:16/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌