خۆراکی وەزشوانانی مەلەوانی پێش پاڵەوانییەتی



ته‌ندروستی‌ -

خۆراک بەشێکی گرنگ و کارگەرە بۆ وەرزشوانان
پێم باشبوو وەک وەبیرهێنانەوەیەک خێرا و نوێکردنەوەی
زانیاری ئەم بابەتە بڵاو بکەمەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس
بتوانن سودمەندببن .
سەرەتا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەم کە پێوستە مەلەوان گرنگی زۆری پێبدات.
١- کاربۆ هێدرات . نمونەی ( برنج - پەتاتە - معکەرۆنی... هتد )
٢- پرۆتین . نمونەی سەچاوەی ( کۆشت - سور،سپی - ماسی -هێلکە - فاسۆلیا - سپیناخ - برنجی قاوەی - گەنمەکوتاو-لۆبیا - نۆک - نیسک .. هتد).
٣- فیتامین و کانزاکان - کەپێشتر باسم کردوە کەلەبەر درێژەنەدان بە بابەتەکەباسی ناکەمەوە
🥯🥥🍍🍳خواردنی ڕۆژی ڕکابەری
١- پێوستە وەرزشوان ژەمێکی سوک و ئاسان هەرس بخوات کە خێرا لە لایەن لەشی مرۆڤەوە هەڵدەمژرێن دەبنە سەرچاوەی وزە بۆ لەشی وەرزشکار .
٢- پێوستە دووبکە وینەوە لەو خۆراکانەی ڕێژەی (تریشیان) زۆر بەرزە.
(لیمۆ-مترهند-ترشیات- ماست-یان ئەوبەرهەمانەی لیمۆندزیبەڕێژەیەکی بەرز تیدایە).
٣- پێوستە خۆمان بەدوربگرین لە زۆر خــــواردن بەتایبەتی زۆرخــــواردنی گۆشت.
٤- پێوستە خۆمان بە دوربگرین لە تاقی کردنەوەی خۆراکی نوێ لە ڕۆژی ڕکابەری.
٥- پێوستە (٢-٣) کاتژمێر پێش پاڵەوانییەتی وەرزشکار نان بخوات پاش ئەوە هیچ ژەمێکی دیکە نەخوات.
٦- خواردنی چەند دەنکێک خورما ئاساییە بەمەرجێک کاتی خواردنی لایەنی کەم
٣٠ خولەک دورربێت لە کاتی یاریکرنەوە.
٧- بە بەردەوامی خواردنی ئاو ئاساییە و نابێتە هۆی هیچ ڕێگریەک لەبەردەم وەرزشکار.
٨- پێوستە خۆت بە دوربگریت لە بێداربوون (نەخەوتن).
٩- پێوستە پێش ٣ ڕۆژ لە پاڵەوانییەتیەکان وەرزشکار پشویەکی ئەرێنی وەربگرێت و خۆی بەدووبگرێت لە جوڵەزمنیەکان و هەندێک ڕاهێنان نموونە (شناو-ورگ - هەندێک ڕاهێنانی لێهاتوی جەستەی تابەت بەلەوانی...... هتد) وا باشترە زیاتر گرنگی بردێت بە ڕاهنانەکانی لەش نەرمی و کشاندی ماسولکە تا کات و ڕۆژی ڕکابەریکردن .
١٠- پێوستە وەرزشکاران مایۆی تایبەت و ڕێگەبێدراو بەکاربهێنن ( لە پێشودا بابەتێکم لەسەر باسکردوبوو).
١١- واباشترە وەرزشکار عەینەک و کڵاوی یەدەگی پێبێت بۆ حاڵەتی پێوسیست

نوسین و وەرگێرانی (دیاری کامل حسین)
تێبینی بەشێکی لە پەڕەی (السباح اولمبی) لە زمانی عەرەبیەوە وەرمگێراوە



AM:10:09:16/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 8290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌