پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 15 / 10 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار كرد .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان پلانه‌كانی دكتۆر یاسین مه‌ناف جێ به جێ بكه‌ن و به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و بڕیاره ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه درێژه‌ی هه‌بێت و تا واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه له مه‌شقه‌كان نه‌وه‌ستن .