ته‌ندروستی -
زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی هۆکاری گه‌لێک نه‌خۆشی و کێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن و ترسناکه، به‌ڵام بوونی هه‌ندێک نیشانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که پێویسته به خێرایی کێشت دابه‌زێنێت و چیتر پشتگوێ نه‌خرێت، دكتۆر کامەران ڕەسوڵ پسپۆڕی زانستی خوراک و نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
- ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌ڵه‌وی :
1- ماندوو بوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دوای که‌مترین جووڵه و چالاکی ڕۆژانه، وه‌ک ڕۆیشتن به پێ یان سه‌رکه‌وتن به قادرمه‌دا.
2-ته‌سک بوونه‌وه‌ی جل و به‌رگ، ئه‌گه‌ر جله‌کانت چیتر به به‌رت نه‌بوو به تایبه‌ت له ناوچه‌ی که‌مه‌ر مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند کیلۆیه‌ک چه‌وری له ناوچه‌ی ورگ کۆبۆته‌وه.
3- تووشبوون به هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک : نه‌خۆشی شه‌کره ، به‌رزی فشاری خوێن ، نه‌خۆشیه‌کان دڵ ، به‌رزی کولیستڕۆڵ و چه‌وریه‌کان .
4- پرخه‌پرخ کردن له کاتی نوستن.
5- ئازاری ئه‌ژنۆ و پێ و پشت و ئاوسانی قاچ و پێ.
6- هه‌ست کردن به برسیه‌تی به‌رده‌وام و تێر نه‌بوون.
7- گۆشه‌گیری و خه‌مۆکی و حه‌زکردن به ته‌نیایی و نه‌چوونه ده‌ره‌وه.
8- تێكچوونی خه‌و ، که‌م خه‌ویی یان خه‌وڵوایی به‌رده‌وام و زۆر نوستن .
هه‌میشه له یادمان نه‌چێت دابه‌زینی کێش زۆر گرنگه به‌ڵام قه‌ڵه‌و نه‌بوونه‌وه گرنگتره .