‌ئازار چییه‌؟


ته‌ندروستی‌ - 

ئازار بەوە پێناسە دەکرێت کە ھەستێکی ناخۆش و بێزارکەرە بەھۆی ھەوکردن یاخود بەرکەوتنی یەکێک لە ئەندامەکانی لەش وەک بە ئامێری تیژ و گەستن و پێوەدان ، جا ئازارەکە لەھەمان جێگەدا بێت یاخود بە ڕەگە دەمارەکەدا بگوازرێتەوە بۆ جێیەکی تر دكتۆر هەرێم کریم احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئازار ده‌دات.

 پێوەرەکانی توندی ئازار زۆرن بە بەربڵاوترینیان بەژمارە لە( ٠ )دەست پێ دەکات تا ( ١٠ )کە سفر واتا ھیج ئازارێکی نیە و ژمارە ١٠ ئازارێکی ھێندە زۆرە کە مروۆڤ بەرگەی ناگرێت لەگەڵ پەکەوتنی کەسەکە.

 زۆرێک لە نەخۆشیەکان ئازارێکی وایان لەگەڵدا نیە وەک شەکرە و زەخت و شێرپەنجە و ھتد کە وا دەکات درەنگ دەستنیشان و چارەسەر بکرێن و ببنە مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە.

 بەگوێرەی سەرچاوەکان ڕیزبەندی توندی ئازاری نەخۆشیەکان دەگۆڕێت بەڵام ئەمانە سەرەکترینینان :

1- بەردی گورچیلە Renal stone
2- منداڵ لەدایک بوون child birth
3-سووتاوی burn
4- سنگە کوژێ و جەڵدەی دڵ heart attack
5- ئازاری دوای نەشتەرگەری post-op pain
6- سەریەشەی ھێشوویی cluster headache
7- ئازاری باریکایی پشت lower back pain
8- پشتێنەی ئاگرین shingles
9-ئازاری کەلەدەماری پێنجەم Trigerminal neuralgia
10- شکاوی bone fracture
11- زۆرێکی تر


PM:03:21:14/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌