كچانی سوڵاڤ بوونە پاڵەوانی تۆپی بالەی یانەكانی كەركووك



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

‎لە ژێر چاودێری نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان یەكێتی تۆپی بالەی‌ كەركووك هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیتی تۆپی بالەی كچانی شاری كەركووك بە بەشداری یانەكانی (فەتات وسولاڤ و كەیوان ) كه‌ یاریه‌كانی‌ ماوەی دوو رۆژی خایاند و لە یاری كۆتای خوله‌كه‌شدا كه‌ بە ئامادەبوونی نەوزاد قادر سەرۆكی نوێنەراتی كەركووكی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی وەرزشی شارەكە هەردوو یانەی سوڵاڤ و فەتات روبەروی یەكتر بوونەوە و كچانی سوڵاڤ توانیان یاریەكە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن بە دوو گیمی بێ وەڵام و به‌ خاڵه‌كانی‌ (٢٥-٢٣)(٢٥-٢٢) لە كۆتایی دا خەلات بە سەر هەردوو تیپ دابەش كرا.


PM:08:50:12/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 3084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌