پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به كه‌مپێكی یاری دۆستانه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان دا چڕكرده‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ڕووی له شاری دهۆك كردوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی دوو یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك به گۆڵێك یه‌كسان بوون دووه‌م یاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو كه ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و یاریه‌ش به 1-4 گۆڵ بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، ئه‌مه‌و دوایی ئه‌نجام دانی ئه‌و دوو یاریه‌ش تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕووی له شاری هه‌ولێر كردوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی یه‌كه مه‌شقییه‌كانی دوو یاری دۆستانه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجام دا .
له یاری یه‌كه‌می دا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی یانه‌ی هه‌ندرێن و یاریه‌كه‌شیان به یه‌كسان بوون و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و دووم یاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاسۆ بوو كه توانی به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ ئه‌م یاریه‌ش بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دوو یاری یه‌كسان بوو ، هه‌روه‌ك دوو یاریشی به بردنه‌وه به كۆتاهێنا و كۆتای به كه‌مپه‌كه‌شی هات .