پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 و له ولاَتی جه‌زائیر به‌شداری له خولی ناوبژیوانی كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی یاری باله‌ی جیهانی ، شوان عه‌لی به فه‌رمی بووه یه‌كێك له ناوبژیوانانی نێو ده‌وڵه‌تی و جیهانی .
سایتی یه‌كێتی باله‌ی جیهان ( FIVB ) به فه‌رمی ئه‌و ناوبژیوانه‌ی ناساند و باجی تایبه‌تی ناوبژیوانی پێبه‌خشی ، ئه‌مه‌و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت شوان عه‌لی ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ساڵی 2015 دا به‌شداریان له خولی ناوبژیوانی جیهانی كردووه و خۆش به‌ختانه‌ش پاش ئه‌وه‌ی توانیان پێنج یاری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له ساڵی 2018 به‌ڕێوه به‌رن كه وه‌ك ناوبژیوانێكی عێراقی هاوشاندی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گه‌شتی كردبوو ، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی و له ڕێگه‌ی سایتی فه‌رمی یه‌كێتی باله‌ی جیهانی ناومان تۆمار كرا .
شوان عه‌لی ووتیشی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا 5 یاری فه‌رمیم به‌ڕێوه برد و به‌وه‌ش ناونیشانی نێو ده‌وڵه‌تیم پێدرا كه خۆشبه‌ختانه و به هاوكاری كۆمه‌ڵێك له دڵسۆزان و خه‌م خۆرانی یاری باله بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان و سوپاسی پێپایانم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكارم بوون ، هه‌روه‌ك شوانی ناوبژیوان سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد كه بۆ سه‌ركه‌وتنی هاوكاریان كردووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌نجامی داوه .