پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو به‌به‌شداری پێنج تیپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری هه‌ولێر ده‌ست پێبكات ، لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتیه‌كه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خشته‌ی یاریه‌كانی ڕاگه‌یاند ، ئه‌مه‌و به نوسراوێكی فه‌رمی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌له‌دی به‌شداری خولةكة پاشه‌كشه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندوو به‌و شێوه‌یه‌ش خشته‌ی یاریه‌كان بۆ جاری سێهه‌م گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات و تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له یاری لوتكه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریش له نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و حه‌بانیه ئه‌نجام ده‌درێن .