پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10 / 10 / 2019 و له شاری هه‌ولێر ، یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان ده‌ست پێبكات .
یانه به‌شداره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه بریتی ده‌بن له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته ، حبانیه و به‌له‌د ) له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین خاڵ به یه‌ك ده‌گه‌ن .
ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یاریه‌كانی ڕاگه‌یاند ، به‌لاَم لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراو گۆڕانكاری له خشته‌كه‌دا كردوو به به‌رنامه‌ی ئه‌و خشته نوێیه‌ش یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .