پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رێگه‌یه‌كی جیاواز به كارده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی تا كۆتایی كاروانی وه‌رزشی پارێزگاری له تواناكانی مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بكات .
پێگه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌رچۆنێك بێت ده‌یه‌وێت تواناكانی نیمار به‌ده‌ستبهێنێته‌وه تا ئه‌وه‌ی پارێزگاری له تواناكانی مێسی بكات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مێسی له ماوه‌ی رابردوودا داوای له كارگێڕی یانه‌كه‌ی كرد نیمار بگه‌ڕٍێننه‌وه یاریگای كامپنۆ و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا هه‌وڵی زۆری‌دا به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له پێناو پارێزگاریكردن له مێسی به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوو نیمار بگه‌ڕێننه‌وه یانه‌كه.