پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد و له ڕۆژانی 10 تا 15 / 10 / 2019 دوو پاڵه‌وانێتی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا دوو پاڵه‌وانێتی بۆ كوڕان و كچان به‌ڕێوه به‌رێت .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پاڵه‌وانێتیه‌كان بریتی ده‌بن له پاڵه‌وانێتی پێشكه‌وتوانی عێراق بۆ كوڕان و كۆتایی كچان هه‌روه‌ك له هۆڵی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد یاریه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چن كه به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله ده‌بێت .