پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی له شاری دهۆك ئه‌نجام دا‌و به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وت .
پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 8 / 10 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا مه‌شقی له درێژه‌ی كه‌مپه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و كۆتایی به مه‌شق و یارییه دۆستانه‌كانی له شاری دهۆك هێنا .
ئه‌مه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن و بڕیاریش وایه له ماوه‌ی چوار ڕۆژی داهاتوودا تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی دوو یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هه‌ندرێن و ئاسۆ ئه‌نجام بدات و به‌وه‌ش كۆتایی به مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كان له ده‌ره‌وه دێنن ..